بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتی مستەفا (د.خ) خەڵاتێکی زانستی و تەکنۆلۆژیایی ئێرانییە بۆ ڕێزلێنان لە بیرمەندە ناسراوەکان لە ساڵی 1391 ەوە لەلایەن شۆرای باڵای شۆڕشی فەرهەنگییەوە پەسەند کراوە.
ئەو خەڵاتە بە ئامانجی گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیا لە جیهانی ئیسلام، ناساندن و ڕێزلێنان لە بیرمەندە بەناوبانگەکان، دروست کردنی بەستێن بۆ گەشەی هاوکاری لێکۆڵەران و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا، دانرا.
براوەکانی هەر یەکە لە خولەکانی خەڵاتی مستەفا (د.خ)، جگە لە وەرگرتنی لۆح و میدالیای جیهانی مستەفا، بڕی 500 هەزار دۆلار وەردەگرن.
Your Comment